نه‌وا
سێرجیۆ رامۆس كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و یانه‌ى ریالأ مه‌دریدى هه‌مان وڵات هه‌ست به توڕه‌یى و بێزارى ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را فیكه‌یان بۆ لێداوه‌و ده‌ڵێت، له‌بیرتان چووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنتان لێكردم.
رامۆس به پێكه‌ى goalى وتووه: هانده‌رانى ئینگلته‌را زوڵم ده‌كه‌ن و خۆم و خێزانه‌كه‌یان كردووم به ئامانج، ئه‌وه‌ش به‌هۆى یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیشیان كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: بیریان ماوه چى به‌سه‌ر محه‌مه‌د سه‌ڵاح دا هات به‌ڵام له‌بیریان كردووه كه خۆم و خێزانه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنمان لێكرا، من ویژدانم ئاسوده‌یه له‌وه‌ى له‌نێوان من و سه‌ڵاحدا روویدا، چونكه ئه‌وه شتێكى ئاساییه‌و به ئاره‌زوو نه‌بوو.
له‌یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌نێوان یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى كه به بردنه‌وه‌ى یانه ئیسپانیه‌كه كۆتایى هات، به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان رامۆس و محه‌مه‌د سه‌ڵاحى میسرى و یاریزانى یانه ئینگلیزیه‌كه روویداو به‌هۆیه‌وه سه‌ڵاح تووشى پێكان هات و چووه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا، هانده‌رانى لیڤه‌رپوڵیش ئه‌وه‌یان به‌هۆكارى دۆڕاندنه دانا‌و پێیان وایه رامۆس به ئه‌نقه‌ست سه‌ڵاحى تووشى پێكان كردووه.