تۆپی پێ پەیوەندییەكانی عیراق و جەزائیر ئاڵۆز دەكات

10/09/2018 وەرزش

نەوا


بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی ئیتیحادی جەزائیر هوتافی تاییفەگەریان دژی یانەی قوەجەوییەی عیراقی وتۆتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڕیاری داوە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغدا بانگهێشت بكات و داوای رونكردنەوەی لێ‌ بكات.
ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەیەكی جەزائیر لە یاریەكی خولی پاڵەوانێتی عەرەبی بەرامبەر یانەی قوە جەوییەی عیراقی هوتافی تاییفەگەری و رەگەزپەرستیان وتۆتەوە، باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشت دەكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كارە كاریگەری كردۆتەسەر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات، بۆیە داوای رونكردنەوە لە باڵیۆزی جەزائیر دەكەن و بیری دەخەنەوە، كە پێویستە هاووڵاتیانی عیراق بپارێزن لەكاتی بونیان لە جەزائیردا و دوربكەونەوە لەهەر كارێك، كە بەهۆی رژێمی پێشوەوە ببێتەهۆی وروژاندنی گەلی عیراق.
ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، رونیشیكردۆتەوە، گەلی عیراق براكانی خۆش دەوێت و تائێستاش نمونەیە لە مامەڵەی برایانەدا، بۆیە پێویستە دوربكەونەوە لەهەر زمانێكی تاییفەگەری، كە ببێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیوەندیە برایانەی هەیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group