نەوا
بەپێی راپۆرتە وەرزشییەكان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی گەنجێكی بەهرەمەندی بەڕازیلی دەدات.
ئەو راپۆرتانە باس لەوەدەكەن، گەنجەكە ناوی "لوكاس پاكیتا"یەو لەریزەكانی یانەی فلامینگۆ یاری دەكات و تەمەنی 21 ساڵە.
ئەو یاریزانە لاوە، یەكێكە لەیاریزانە دیارەكانی یانەكەی و بۆتە ئامانجی یانە كەتەلۆنیەكە.
لوكاس لە ریزەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیلیشدا بۆ مۆندیالی روسیا ناوی هەبوە، بەڵام دواتر ناوەكە دەرهێنراوە، هەروەها لە دوا یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەی بەرانبەر ئەمریكا بەشداربوە، كە بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر سەركەوتنیان بەدەستهێنا.