نه‌وا
كالۆس تێڤێز یاریزانى ئێستاى بۆكا جۆنیۆرزى ئه‌رجه‌نتینى و پێشووترى مانچسته‌ر یونایتد‌و یوڤانتۆس و مانچسته‌ر سیتى و چه‌ند یانه‌یه‌كى دیكه ده‌ڵێت "كریستیانۆ به‌سه‌ر مێسیدا سه‌ركه‌وتوبوه"و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات.
تێڤێز، كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌دا یاریكردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: كاتێك له‌یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆدا یاریی ده‌كرد، زانیویه‌تی چه‌ند ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات له‌هه‌موو شتێك‌دا ببێته باشترین، هه‌میشه له‌راهێنانه‌كاندا له‌پێش هه‌موویه‌وه له‌وێبوو، ئه‌گه‌ر راهێنان كاتژمێر 9ی به‌یانی بوایه، خۆی 8ی به‌یانی ده‌چو، به‌ڵام رۆناڵدۆ 7:30 خوله‌كی به‌یانی له‌وێبوه. ده‌شڵێت "جارێك پرسیارم له‌خۆى كرد، چۆن بتوانم به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وم؟ بۆیه بڕیارمدا كاتژمێر 6ی به‌یانی بچم بۆ راهێنان، به‌ڵام سه‌یرم كرد ئه‌و له‌وێ خه‌وتبو، هه‌رچه‌نده خه‌وتبو، به‌ڵام پێش من له‌وێبو".
سه‌باره‌ت به میسى، كه له‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتیندا یارى له‌گه‌ڵ كردووه، تێڤێز ده‌ڵێت "نا‌بینیت میسى بچێته هۆڵێكى یاریكردن و راهێنان، هه‌رگیز نایبینین به‌بێ وه‌ستان راهێنان بكات، هه‌ر خه‌ریكى راهێنانه له‌سه‌ر لێدانى سزا، له‌سه‌ره‌تاوه باش نه‌بو، دواتر توانى باش ببێت، ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ركه‌وتنى رۆناڵدۆیه به‌سه‌ر میسیدا".