نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، خه‌ڵكى عیراق چواره‌م ته‌مبه‌ڵترین مرۆڤى جیهانن و له‌پێش ئه‌وانیشه‌وه هه‌ریه‌كه له هاووڵاتیانى كوێت، وڵاتى ساموا و سعودیه دێت.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ته‌مبه‌ڵترین ده‌وڵه‌تانى جیهانى تێدا دیارى كراوه و به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش، گرنگى به چالاكى جه‌سته دراوه له‌نێوان ساڵانى 2001 بۆ 2016 و تێیدا ملیۆنێك و 900 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردوه، كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه بوه و 168 ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شداربون.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، چاره‌كى دانیشتوانى جیهان، كه ده‌كاته نزیكه‌ى ملیارێك و 400 ملیۆن كه‌س، وه‌رزش ئه‌نجام ناده‌ن، كه زۆرینه‌یان ره‌گه‌زى مێن. رێژه‌ى ته‌مبه‌ڵیش له‌نێوان ژناندا %31.7 و له‌نێوان پیاواندا %27.5ه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، گه‌لانى كیشوه‌ره‌كانى ئه‌مریكا كۆنترۆڵى لیستی گه‌لانی چستوچالاكیان كردوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانى ئاسیا كۆنترۆڵى ریزه‌كانى ته‌مبه‌ڵه‌كانیان كردوه و له‌سه‌روى هه‌مویانه‌وه كوێتیه‌كان به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، به‌دواى ئه‌ویش وڵاتى سامواى ئه‌مریكى دێت كه دورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باشورى زه‌ریاى هێمن، له‌پله‌ى سێیه‌میشدا سعودیه دێت، هه‌روه‌ها عیراق له‌پله‌ى چواره‌مدایه بۆ ته‌مبه‌ڵترین ده‌وڵه‌تى جیهان، له‌ریزى 5یشدا به‌ڕازیل ده‌بینرێت، به‌دواى ئه‌ویشدا ده‌وڵه‌ته‌كانی "كۆستاریكا، قوبرس، سۆرینام، كۆڵۆمبیا و دورگه‌كانى مارشاڵ" دێن.