نه‌وا
منداڵێكی ساوا هێنده‌ی نه‌مابوو به‌هۆی ماچێكه‌وه كه پزیشكان به (ماچى مردن) ناویان هێناوه، كۆتایی به‌ژیانی بێت.
له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى (RT)ی روسیدا هاتووه، دایكێك به ناوی لوسی كیندال به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كوڕه‌كه‌ی ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له (كینگستن)ی ئینگلته‌را، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 11 رۆژه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شیر ره‌تده‌كاته‌وه و پشتی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له ئازاردا ده‌چه‌مێته‌وه.
پاش 8 رۆژ له مانه‌وه‌ی منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی، پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه دوچاری ڤایرۆسی (هێرپس) تامێسك بووه له برینێكی سارده‌وه (مه‌به‌ست له‌و برینه سوره‌یه كه له ده‌وری لێو دروست ده‌بێت و شله‌ى تێدا كۆده‌بێته‌وه).
هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش بۆ منداڵه‌كه ماچكردنی منداڵه‌كه بووه له‌لایه‌ن كه‌سێكی توشبوه‌وه به تامێسك.
ته‌ندروستی منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له بارێكی هه‌ستیاردا بوو، پزیشكان ناچاربوون 21 رۆژ (له به‌شی چاودێری ورد) منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه بهێڵنه‌وه و پاشان چاك بۆته‌وه.