نه‌وا
پاش ئه‌وه‌ی ژنێكی دووگیان له یه‌كێك له زنجیره چێشتخانه به‌ناوبه‌نگه‌كانی چین، مشكێكی له شۆرباكه‌یدا به‌دیكرد و وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرده‌وه، به هۆیه‌وه لقی چێشتخانه‌كه داخرا و زیانی 190 ملیۆن یورۆ له زنجیره چێشتخانه‌كانیش كه‌وت.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی BBC دا هاتوه، ژنێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له 6ی ئه‌یلولی ساڵی رابردو چووه بۆ یه‌كێك له زنجیره چێشتخانه‌كانی (چیابۆ چیابۆ) له هه‌رێمی شاندۆنگی چین، پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شۆرباكه‌ی ته‌واوده‌كات، مشكێكی مردوو له شۆرباكه‌یدا به‌دیده‌كات و وێنه‌ی مشكه كوڵاوه‌كه ده‌گرێت و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ویبۆ) له چین بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌و وێنه‌یه‌ش بوه‌ته‌هۆی له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی سه‌ردانكه‌ره‌كانی و له ساڵی پاره‌وه ئه‌و چێشتخانه‌یه به بڕی 190 ملیۆن یورۆ زیانی لێكه‌وتوه.
هه‌واڵه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له كارمه‌ندانی چێشتخانه‌كه به هاوسه‌ری ژنه‌كه‌ی وتووه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی له ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌ی سكی ده‌ترسێت، ده‌توانێت به نه‌شته‌رگه‌ری له‌باریبه‌رێت و له به‌رامبه‌ریشدا بڕی 20 هه‌زار یه‌نی ده‌داتێ، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی وتویه‌تی كه ده‌یه‌وێت ته‌واوی پشكنینه‌كان بۆ كۆرپه‌كه‌ی سكی ژنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات پێش ئه‌وه‌ی بیر له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بكاته‌وه.