موسڵ.. 10 ملیۆن دۆلار لە ژێر داروپەردووی زانكۆدا دۆزرایەوە

14/09/2018 عێراق
لەكاتی نۆژەنكردنەوەی زانكۆی موسڵدا، لە لایەن كرێكارانەوە بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەژێر داروپەردوی زانكۆكەدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە،‌ پێشتر زانكۆی موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە وەك دیوانی دارایی بەكارهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی نۆژەنكردنەوەی زانكۆكەدا چەند كرێكارێك ئەو بڕە پارەیەیان دۆزیووەتەوە  و لەئێستاشدا ئەو پارەیە لەلای ئیدارەی پارێزگای موسڵە.
زانكۆی  موسڵ،  لە ساڵی 2017دا لە چوارچێوەی  ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگاكەدا خاپوربوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group