كۆمسیۆن ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوكردەوە كە دەنگدەر دەتوانێت دەنگیان پێبدات

14/09/2018
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوكردەوە كە دەنگدەر پێویستە لە رۆژی دەنگدان پێی بێت بۆ ئەوەی دەنگبدات.
بەپێی رێنمایی كۆمسیۆن، دەنگدەر دەبێت یەكێك لە بەڵگەنامەكانی كارتی نیشتیمانی یاخود رەگەزنامەی عێراقی، یاخود پاسپۆرتی پێبێت.
راشیگەیاندووە: بەهیچ شێوەیەك دەنگدەر ناتوانێت بە ناسنامەی باری شارستانی دەنگ بدات، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كە ساڵی لە دایكبوونیان(2000)ە ئەوانە دەبێت ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقیشیان پێبێت، وە ئەگەر رەگەزنامەیان نەبێت دەبێت رەگەنامەی باوكیان پێبێت تا بتوانن دەنگ بدەن.
بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆن لە ئێستادا لە ئامادەكاریدایە بۆ ئەو پرۆسە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group