نه‌وا
سه‌رباری بونی چه‌ندین كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له به‌رهه‌مه جوانكارییه‌كاندا، به‌ڵام زۆرێك له ژنان به هه‌ڵبژاردنێكی دروستی ده‌زانن بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێستێكی ره‌ونه‌قدار، له‌كاتێكدا چه‌ندین خۆراكی سروشتی هه‌یه كه هه‌مان كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ پێست.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ڕی DWی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه، باس له‌گوشراوی گێزه‌ر ده‌كات، كه ده‌توانیت سودی لێببینیت بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێستێكی ساف و ره‌ونه‌قدار.
له‌وباره‌یه‌وه د.یائیل ئیدڵه‌ری پسپۆڕی پێست و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی پزیشكی، باس له گرنگی گوشراوی گێزه‌ر ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێستێكی گه‌شاوه و ده‌ڵێت "زۆركه‌س ته‌نها به به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه جوانكارییه‌كان پێیانوایه پێستێكی گه‌شاوه و ره‌ونه‌قداریان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ده‌ستكه‌وتنی ماده‌ی خۆراكی گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێی خوێنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌و جێیه‌ی له‌ش، كه پێویستی به‌و ماده خۆراكییه‌یه".
ئه‌و پسپۆڕه پێشیوایه، خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێزه‌ر جگه له‌وه‌ی پێستێكی سه‌رنج راكێشت پێده‌به‌خشێت، توانای به‌رگه‌گرتنی پێست له‌به‌ر خۆر له 10 خوله‌كه‌وه بۆ 20-30 خوله‌ك درێژده‌كاته‌وه و ره‌نگێكی مه‌یله‌و پرته‌قاڵی ده‌به‌خشێت به پێست، كه سه‌رنجڕاكێشتره له‌و ره‌نگه برۆنزییه‌ى پاش چوونه به‌رخۆر ده‌ستده‌كه‌وێت.