راهێنەری هەولێر چۆن باسی یەكەم دەركەوتنیان دەكات لە نایابی عیراقدا؟

15/09/2018 وەرزش

نەوا


عیماد عۆدە راهێنەری هەولێر دەستپێكی تیمەكەی لە خولی نایابی تۆپی پێی عیراقدا بە هاندەر وەسف دەكات.
لە یەكەم یاریدا، رۆژی هەینی رابردو تیمی تۆپی پێی یانەی هەولێر لە نێو یاریگای سەناعە، بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفت یەكسان بو.
لەوبارەیەوە عۆدە بە ماڵپەڕی "كووورە"ی وتوە "لە بەرانبەر نەفت كەسایەتییەكی گەورەی خۆمان نیشاندا، هەرچەندە ئەوان پڕن لە ئەستێرە، بەڵام دوای دواكەوتنمان بە دوو گۆڵیش توانیمان بگەڕێینەوە، ئەوەش نیشانەی بەهێزی كەسایەتی تیمەكەمانە".
وتیشی "ئەو گۆڕانكاریانەی لە تایمی دووەمدا كردمان، بەرهەمیان هەبو، یەكسانكردنەوەی یارییەكەش لە كاتێكی كوشندەدا، ئاماژەی خێرە".
عیماد عۆدە دڵنیایە لەوەی لە قۆناغەكانی داهاتودا دۆخی هونەری و جەستەیی تیمەكەی باشتر دەبێت، چونكە هەندێك یاریزانیان درەنگ گەیشتونەتە لایان، كە چەند رۆژێكی كەم بەر لە دەستپێكی خولەكە، پەیوەندییان پێوەكردون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group