نه‌وا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیج هێرشبه‌ری سویدی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی، گۆڵی ژماره 500ی له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا تۆماركرد.
له‌و یارییه‌ی كه لۆس ئه‌نجلس گالاكسی به‌رامبه‌ر تۆرۆنتۆ به ئه‌نجامی 5-3 دۆڕا، ئیبراهیمۆڤیج له خوله‌كی 43دا گۆڵێكی تۆماركرد و ئه‌و گۆڵه‌ش بووه 500همین گۆڵی ناوبراو له‌سه‌ر ئاستی یانه و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
ئیبراهیمۆڤیجی ته‌مه‌ن 36 كه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا رووی له یانه‌ی گالاكسی كردووه، تا ئێستا له 22 یارییدا، 17 گۆڵی تۆماركردووه.
ئه‌و له پاریس سان جێرمان 156 گۆڵ و له ئینته‌ر 66 گۆڵ و له میلان 56 گۆڵ و له ئه‌یاكس 48 و له مانچسته‌ر یونایتد 29 و له یوڤێنتوس 26 و له بارسێلۆنا 22 و له مالمۆ 18 گۆڵ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویددا، 62 گۆڵی تۆماركردووه.