نه‌وا-ئه‌نادۆڵ
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌یه‌وێت راهێنان بكات و خۆی پێشبخات له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا.
له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا، مێسی باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته كار بكات له‌سه‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و وتی: "خۆ پێشخستن له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا ئاسان نییه. لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه و راهێناندا وه‌ك یه‌ك نین، هه‌میشه شتێك هه‌یه كه له عه‌قڵتاندایه یان كارتان له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وه‌ی ده‌بینرێیت زۆر سه‌ختتره. دووباره ئه‌وه راستییه‌كه كه ده‌بێت كاریگه‌رتربم له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا".