نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما له سعوودیه ده‌ركرا، رۆژی پێنچشه‌مه یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌بی نمایش ده‌كرێت.
فیلمه‌كه كه ناوی "به‌دله"یه، ئه‌كته‌ری میسری تامر حوسنی رۆڵی سه‌ره‌كیی تیادا ده‌بینێت.
تامر حوسنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، فیلمه‌كه له 20ی ئه‌یلووله‌وه له سعوودیه نمایش ده‌كرێت.
فیلمه‌كه كه فیلمێكی كۆمیدییه، جه‌ژنی قوربان له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی نمایشكرا و ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی عه‌ره‌بی كه له سعوودیه نمایش بكرێت و له هۆڵێكی سینه‌مای شاری ریازی پایته‌خت نمایش ده‌كرێت.
مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 وه‌زاره‌تی زانیاری و كولتووری سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما له سعوودیه و رایگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م هۆڵی سینه‌ما مانگی ئاداری 2018 بكرێته‌وه، یه‌كه‌م فیلم كه نمایشكرا دوای كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ما له سعوودیه، فیلمی "Black Panther" بوو.