نه‌وا
له حاڵه‌تێكی نامۆدا، جه‌یسن ماكسل یاریزانی پێشوی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ 341 ژن‌دا هه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ براندی خۆشه‌ویستیدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ك دانیشی به‌وه‌داناوه، كه به‌درێژایی 9 ساڵ له ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیرییان، په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ 50 ژن‌دا هه‌بوه.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی Sky newsدا هاتوه، كه ماكسلی یاریزان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به ئاماده‌بونی براندی ماكسلی هاوسه‌ری، باسی له‌و په‌یوه‌ندییه سۆزدارییانه كردوه، كه له كاتی ژیانی هاوسه‌ریدا هه‌یبوه.
ئیلانا فانزانت پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌رنامه‌ی "ژیانت چاك بكه" پرسیار له‌و یاریزانه ده‌كات ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه شاراوه‌كانى و به وه‌ڵامه‌كه‌شی، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌كوڵ ده‌كه‌وێته گریان و ده‌یه‌وێت به‌رنامه‌كه به‌جێبهێڵێت و هاوسه‌ره‌كه‌شی به قێزه‌ون ناوده‌بات.
هه‌روه‌ك له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیدا هاتوه، تائێستاش نازانرێت ئه‌و دانپیادانانه بۆته‌هۆی جیابونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره یاخود نا.