نه‌وا
یۆرگن كلۆپى ئه‌ڵمانى و راهێنه‌رى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ى له نه‌یمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ده‌گیرێت، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى ده‌یكات شتێكى ئاساییه و ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن یاریزانانى به‌رامبه‌ره‌وه ده‌كرێته ئامانج و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت خۆى بپارێزێت".
كلۆپ له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌ر له یاری ئه‌مشه‌ویان به‌رانبه‌ر به یانه پاریسییه‌كه له چوارچێوه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، وتی "زۆر ده‌بیستم له‌سه‌ر خۆخستنه‌كانى نه‌یمار قسه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى ده‌یكات كاردانه‌وه‌یه‌كى ئاساییه، چونكه زۆر ده‌كرێته ئامانج، ئه‌وه راستیه‌و ده‌یه‌وێت خۆى بپارێزێت، منیش له‌وه تێده‌گه‌م".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نه‌یمار یاریزانێكى نایابه، له‌جامى جیهانیدا له‌باشترین ئاستیدا نه‌بوو، ده‌یویست به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بگرێته‌ئه‌ستۆ، هه‌ڵبژارده‌ى به‌لجیكاش یارییه‌كى نایابیان به‌رانبه‌ر به‌رازیل پێشكه‌شكردو ئه‌گه‌ر نویمار له‌ئاستى راسته‌قینه‌ی خۆیدا بوایه، ئه‌وا به‌ڕازیل براوه ده‌بو.
ده‌شڵێت "نه‌یمار پێكانى هه‌بو، بۆیه ده‌بوایه خۆى بپاراستایه، ئه‌و نایه‌وێت له‌یاریگادا نواندن بكات ئه‌گه‌ر هه‌وڵى ئه‌وه‌ى بدایه ئه‌وه نه‌یده‌توانى یارى به‌تۆپ بكات".
ئه‌مشه‌و له چوارچێوه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا چه‌ندین یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ و پاریس سان جێرمان یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان.