نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافى سائیرون، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه پێیان باشتره ببنه ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌ى به‌شدارى له حكومه‌تێكى دابه‌شكاریدا بكه‌ن.
حه‌سه‌ن جحێشى په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى سائیرون له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "سائیرون به‌شداری له‌حكومه‌تێكدا ناكات له‌سه‌ر بنچینه‌ى به‌ش به‌شكاری سیاسیی، پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن".
وتوشیه‌تى "بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆن باشتره له به‌شداریكردن له حكومه‌تێكى له‌و جۆره‌دا، كه هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش به گه‌لى عیراق ناكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى سائیرون جه‌ختده‌كاته‌وه، كه تائێستاش هه‌ڵوێستیان جێگیره له‌سه‌ر دیاریكردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و ده‌ستپاك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ناوانه‌شى له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه گوایه له كوتله‌ى سائیرونن و چه‌ند وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرن، ناڕاسته، هه‌ندێك هه‌وڵى راگه‌یاندنه‌كانیش هه‌یه ده‌یانه‌وێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆژه چاكسازیه سیاسییه‌كه‌ى سائیروندا دروست بكه‌ن.