نه‌وا
به‌ریتانیا ترسى كورتهێنانى ده‌رمانى به‌هێزكردنى تواناى سێكسى "ڤیاگرا"ى هه‌یه كاتێك له یه‌كێتى ئه‌وروپا جیاده‌بێته‌وه، بۆیه كۆمپانیاكان ده‌ستیانكردوه به عه‌مباركردنى ئه‌و جۆره ده‌رمانه.
رۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانى بڵاویكردۆته‌وه، یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان له‌تۆڕى ئینته‌رنێت له به‌ریتانیا به‌ناوى "زافا" ده‌ستیكردوه به عه‌مباركردنى "ڤیاگرا" بۆئه‌وه‌ى دواى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ ئه‌و ده‌رمانه دابین بكات.
زۆرێك له‌كۆمپانیاكان ته‌نها به‌شى دوو هه‌فته ڤیاگرایان عه‌مبار كردوه، به‌ڵام كۆمپانیاى ناوبراو ملیۆنێك حه‌بى كۆكردۆته‌وه، كه به‌شى چوار مانگ ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه داڤید مینیتز به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى "زافا" ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كۆكردنه‌وه‌ى ڤیاگرا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌بێ رێكه‌وتن به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ربچێت، بتوانن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر خزمه‌تى كڕیاره‌كانیان بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێرله‌نده زۆرینه‌ى پێكهاته‌ى ئه‌و ده‌رمانه دابین ده‌كات، به‌ڵام فه‌ره‌نسا وڵاتى سه‌ره‌كى به‌رهه‌مهێنانى ڤیاگرایه.