نەوا
لەلێدوانێكی ئاگریندا، سێرجیۆ رامۆس كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید هێرش دەكاتەسەر ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی هێرشبەری ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و بە "نەزان" وەسفی دەكات.
ماوەیەك لەمەوبەر گریزمان خۆی خستبوە ئاستی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی و كریستیانۆ رۆماڵدۆی ئەستێرەی پورتوگال. لە بەرانبەردا رامۆس وتی "نەزانی گریزمان بێ ئومێدی كردم. كاتێك گوێ لەو كەسە دەگریت و قسە دەكات، یاریزانانی وەك تۆتی، چاڤی، رائول، ئینێستا و ئیكەرم بیردەكەوێتەوە، كە چەندین نازناویان بردۆتەوە، بەڵام هیچ یەكێكیان خەڵاتی تۆپی زێڕینیان بەدەستنەهێنا".
وتیشی "پێویستە گریزمان ئامۆژگاری لە هاوڕێكانی 0گودین و سیمیۆنی) وەربگرێت، كە بەهایان هەیە و سودمەند دەبێت لێیان".