نه‌وا
ئه‌حمه‌د كنانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى بنیادنانه‌وه ده‌ڵێت "له‌ئێستادا لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئیئتیلافى سائیرون و فه‌تح سه‌رقاڵى ته‌ماشاكردنی CV ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".
كنانى به ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌نیوزى وتوه "هاووڵاتى عیراقى چاوه‌ڕێى ئه‌وه له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داویانه جێبه‌جێى بكه‌ن، پێویسته متمانه‌ى نێوان گه‌ل و سیاسییه‌كان دروست ببێته‌وه، دواى ئه‌و بێ‌ئومێدى و شكستانه‌ى له‌ماوه‌كانى رابردوودا توشیان بوه و نه‌یانتوانیوه به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریه‌كان دابین بكه‌ن".
وتیشى "هاوپه‌یمانى بنیادنانه‌وه سه‌لماندى گه‌وره‌ترین كوتله‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت و تواناشمان هه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێرین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكردۆته‌وه، پێیانوایه پێویسته كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ئاست خواسته‌كاندا بێت و ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو كوتله‌ى سائیرون و فه‌تحى هه‌بێت، رێككه‌وتنیش له‌نێوان هه‌ردوو كوتله‌كه‌دا كراوه، كه ئه‌و كه‌سه ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولاى هه‌بێت و له‌ئێستادا لیژنه‌ى هاوبه‌شیش سه‌رقاڵى ته‌ماشاكردنی CV ئه‌و كه‌سانه‌یه پاڵێوراون بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابى به‌رده‌وام بن، ئومێد هه‌یه هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكرێت.