نه‌وا
پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجانی مه‌سیحی له فه‌ره‌نسا وتی "سه‌رنجڕاكێشی و سێكس، دیارییه‌كن له خوداوه‌نده‌وه، هۆكاری به‌خشینیشی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و به‌خشینی ژیانه".
له‌و دیداره‌دا پاپا وتوشیه‌تی "په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی پته‌وى نێوان ژن و مێرد، ده‌تبات به‌ره‌و ژیانی هه‌تایی".
داواشی له گه‌نجان كردوه، رێز له هه‌ست و ره‌گه‌زی خۆیان بگرن و به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده‌بكه‌ن كه ته‌واوی خۆشه‌ویستییان بده‌ن به‌هاوسه‌ره‌كه‌یان، چونكه به درێژایی ژیان له‌گه‌ڵیان ده‌ژی.
وتیشی "چه‌ندین كه‌س به‌هۆی لاوازی ئیراده و باوه‌ڕیانه‌وه، سێكس له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌و سێكسه‌ش هاوشێوه‌ی درۆ و رق، گوناهه".