نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق بڵاویكرده‌وه: له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركوك، سێ كه‌س برینداربون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شه‌وی رابردو له‌ناوچه‌ى "تسعین"ى ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركوك رویدا، بۆته‌هۆى برینداربونى 3 كه‌س.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پاش ته‌قینه‌وه‌كه، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست و له‌ژێر چاودێرى پزیشكدان.
شه‌وى رابردوو له‌شارى كه‌ركوك بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلێكه‌وه له‌ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركوك ته‌قییه‌وه، به‌ڵام تائێستا نازانرێت كێ له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌یه.