په‌رله‌مانتارێكی پێشو: كورد یاریكه‌رێكى باش نییه‌

20/09/2018 عێراق

نه‌وا – سالم سه‌لیم 
ئه‌ندامێكى خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ و شایسته‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لى كورده‌ و ده‌بێت ده‌ستى پێوه‌بگرێت، ده‌شڵێت "كورد ژماره‌یه‌كى گرنگه‌ له‌ هاوكێشه‌ى سیاسى عیراق و ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام یاریكه‌رێكى باش نه‌بوه‌".
شوان داودى ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عیراق بۆ رادیۆى نه‌وا دوپاتیكرده‌وه‌، ده‌بێت كورد ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق نه‌بێت، چونگه‌ ئه‌و پۆسته‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌ و شایسته‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لى كورده‌، له‌رێگه‌وه‌یه‌ ده‌توانرێت به‌ر له‌ هه‌ر پێشێلكارییه‌كى مافى كورد بگێرێت، وتیشى "ئه‌گه‌ر كوردێكى خاوه‌ن بڕیار له‌و شوێنه‌دا بێت و كه‌سێك بێت له‌ناو بازنه‌ى بڕیارى كوردیدا به‌هێز بێت، ده‌توانێت رۆڵى كاریگه‌ر ببینێت".
شوان داودى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كورد ژماره‌یه‌كى گرنگه‌ له‌ هاوكێشه‌ى سیاسى عیراق و ناوچه‌كه‌دا و ئه‌گه‌ر یاریكه‌رێكى باش بێت، ده‌توانێت رۆڵێكى گه‌وره‌ ببینێت له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و یاریكه‌ره‌ باشه‌ نه‌بوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ستراتیژییه‌كى روون و یه‌ك گوتار نه‌بووه‌ تائێستا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group