نه‌وا
كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ی پورتوگالى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى، میدیا وه‌رزشییه‌كانی ئیتاڵیاى هێنایه ده‌نگ و به زوڵمێكى گه‌وره له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وی رابردو كریستیانۆ رۆناڵدۆ له سه‌ره‌تای یه‌كه‌م یاری خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر یانه‌ى ڤاله‌نسیاى ئیسپانى به‌كارتى سور كرایه ده‌ره‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه. لاى خۆیه‌وه دامیان گۆنزالێس راگه‌یاندكارى دیاری وه‌رزشى له‌به‌رنامه‌ى به‌ناوبانگى "چرینگویتۆ" وتى "ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه كه لێخۆشبوونى نییه".
جۆسێب پێدرۆل پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ش له‌ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى رۆناڵدۆ زوڵم بوو".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئیدۆ ئه‌گێرى شیكره‌وه‌ى وه‌رزشى له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا وتى "كریستیانۆ رۆناڵدۆ وا هه‌ست ده‌كات وه‌ك یاریزانه‌كانى دیكه سه‌یرى ناكرێت، له‌ئێستادا ئه‌و زۆر توڕه‌یه و پێى وایه گه‌وره‌ترین زوڵم بووه لێى كراوه له‌ته‌مه‌نى وه‌رزشى خۆیداو پێى وایه به‌هۆى هه‌ڵه‌وه له‌ناو یاریگا ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌وه بووه كه له‌ئاهه‌نگى دیاریكردنى باشترین یاریزانى ئه‌وروپا ئاماده نه‌بووه".
لاى خۆیشیه‌وه ئه‌لفرێد دوردۆ راگه‌یاندكارى وه‌رزشى وتى "ده‌ركردنى كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌یاریه‌كه شێتانه بوو، ئه‌وه ئابڕوچونه و ناكرێت كریستیانۆ یان هه‌ر یاریزانێكى تر به‌هۆى شتێكى واوه له یاریگا بكه‌یته‌ده‌ره‌وه".
لاى خۆیشیه‌وه كاتیا ئه‌فێرۆ خوشكى كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ده‌یانه‌وێت براكه‌ی تێكبشكێنن، شه‌رمه بۆ تۆپى پێ، به‌دڵنیاییه‌وه دادپه‌روه‌رى دێت، خودا بێ ئاگا نییه.
هه‌روه‌ها پاش یارییه‌كه‌ش، ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگرى راهێنه‌رى یانه‌ى یوڤانتۆس پێیوایه رۆناڵدۆ شایسته‌ى كارتى سور نه‌بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دادوه‌ره‌كه یاریه‌كى باشى به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام ده‌ركردنى رۆناڵدۆ له‌یاریگا له‌سه‌رى ده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، بلیس ماتویدى یاریزانى یوڤانتۆس و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت "سه‌رم سوڕماوه له‌كارته سوره‌كه‌ى رۆناڵدۆ، له‌بڕیاره‌كه‌ى دادوه‌ر تێناگه‌م، رۆناڵدۆ شایسته‌ى كارتى سور نه‌بوو، هیوادارین لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه ئه‌و كارته سوره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه". به‌ڵام دانییل فاس یاریزانى یانه‌ى ڤاله‌نسیاى ئیسپانى پێیوایه، كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى رۆناڵدۆ زیانى بۆ ئه‌وان هه‌بووه، چونكه یاریزانانى یۆڤانتۆس زیاتر چوونه دواوه و به‌رگرى ئیتاڵى و یانه‌ى یوڤانتۆسیش به‌ناوبانگه له به‌هێزیدا و ئه‌ركى ئه‌وانیان قورس‌تر كرد، هه‌روه‌ها یاریكردن به‌رانبه‌ر تیمێك كه ژماره‌یان كه‌متر بێت، ئاڵۆزتره.