نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دوابخات.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، كه خوازیاری به‌كارهێنانی قوتابخانه‌كانه له چه‌ند رۆژی پێش واده‌ی ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مه‌شق و راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ردوو رۆژی ده‌نگدانیش له 29 و 30-9، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواخستنی واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان داوه.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه وه‌رزی نوێی خوێندن له 22-9وه بۆ 2-10 دواده‌خرێت.