نه‌وا
كاندیدێكی پارتی ره‌تیده‌كاته‌وه حزبه‌كه‌یان ده‌ستی له پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا هه‌بێت، كاندیدێكی نه‌وه‌ی نوێ-ش ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری كارتۆنی له حكومه‌تدا بكه‌ن.
له به‌رنامه‌ی "ئاراسته"ی رادیۆ نه‌وادا، به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا كاندیدى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه حزبه‌كه‌یان ده‌ستى له پاشه‌كه‌وتى موچه‌دا نه‌بوه و له‌گه‌ڵیشى نه‌بوه. وتیشى "پاشه‌كه‌وتی موچه پێشنیارى 4 حزبه‌كه بوه و پارتى به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵى نه‌بوه و هه‌مویان شاهیدن، كاتى جێبه‌جێكردنیشى ئه‌وان دژى وه‌ستانه‌وه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سیروان بابان كاندیدى نه‌وه‌ى نوێ له‌به‌رنامه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له دواى 30-9 ده‌بێت هاوكێشه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستاندا بگۆڕێت، ئه‌گه‌رنا خه‌له‌لێكى گه‌وره له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
وتیشى "ئێمه بۆ یه‌ك دوو وه‌زیر به‌شدارى كارتۆنى له حكومه‌تدا ناكه‌ین".