نه‌وا - سه‌عید عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، رۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردو داواش له كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له داهاتوودا بابه‌تی ژینگه بكه‌نه سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كانیان.
له‌وباره‌یه‌وه به‌كر كاكۆ له رێكخراوی شاوێری ژینگه‌یی، كه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له پێناوی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییانه‌یه، كه نزیكن له شاره‌كان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زۆربه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كان رووی تێده‌كه‌ن و زۆریش پیس ده‌بن.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان به‌شداریانكرد و به‌پێی قسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، ئه‌و كاندیدانه بۆیه به‌شداری ده‌كه‌ن تا له په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌رگری له ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن و له‌هه‌ر بڕگه و بابه‌ت و پرۆژه یاسایه‌كدا شوێنێك بۆ ژینگه‌ی كوردستان بكه‌نه‌وه.
لای خۆیشیه‌وه، له‌یلا مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری هۆشیاری له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر باسی له‌وه‌كرد، ده‌بێت پاراستنی ژینگه ببێته وانه و ره‌وشت و ئایین و هه‌مووان رێز له ژینگه بگرن و بتوانین كوردستانێكی پاك و خاوێنمان هه‌بێت، چونكه له‌ئێستادا به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی پاك و خاوێنی، شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بونه‌ته زبڵخانه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو، ناوچه‌ی گه‌شتیاری دڵۆپه و دارستانی كه‌سنه‌زانی گرته‌وه، كه ده‌كه‌وێته 10 كیلۆمه‌تری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر و هه‌ریه‌ك له رێكخراوه ژینگه پارێزه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه تێیدا به‌شداربون.