نه‌وا – سالم سه‌لیم
رۆژى پێنج شه‌ممه 20-9-2018 له‌سه‌ر پووش و پاوان گرژى و كێشه ده‌كه‌وێته نێوان هاووڵاتیانى دوو گوندى سنورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رو به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س ده‌كوژرێن و دووانى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
له‌وباره‌یه‌وه شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكرایكرد، كێشه‌ى نێوان هاووڵاتیانى دوو گوندى ناحیه‌ى سه‌نگه‌ر له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌سه‌ر پوش و پاوان گرژى و ئاڵۆزى لێكه‌وتۆته‌وه‌و بووه‌ته هۆى كوژرانى هاووڵاتیه‌ك و پۆلیسێك، هاوكات به‌وهۆیه‌وه دوو پۆلیسى دیكه‌ش برینداربوون.
وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین بۆ رادیۆى نه‌وا باسى له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانى پۆلیسى دوابه‌دواى روداوه‌كه، رێوشوێنى پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵى كردنى دۆخه‌كه‌و رێگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان هاووڵاتیاندا، وتیشى "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تا ئێستا 22 هاووڵاتیان ده‌ستگیركردوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه هه‌ڵاتوون له‌دواى روداوه‌كه‌وه.