نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، "عێراق سیاده‌ی له‌ده‌ستداوه و ناتوانێت به‌رامبه‌ر به پێشێلكاریه‌كانی توركیا و ئێران له‌سه‌ر سنوره‌كانی ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، چونكه هه‌ردووكیان چه‌ند كارتێكی به‌هێزیان به‌ده‌ستوه‌یه كه ده‌توانن به به‌كارهێنانیان عێراق تووشی كێشه‌ی گه‌وره بكه‌ن".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا، باسی له‌وه‌كرد، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنانه‌ی شه‌قامه كه ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێن به هۆی بێهه‌ڵوێستیه‌وه به‌رامبه‌ر به سنوربه‌زاندنه‌كانی توركیا و ئه‌و بڕیارانه ته‌نها بۆ راگه‌یاندنه‌كانن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عێراق بۆچی ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر به توركیا بگرێته به‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی: "بێ هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر به هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا له شنگال، قه‌ندیل و بادینان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و وڵاته سیاده‌ی له‌ده‌ستداوه و ناشیه‌وێت خۆی تووشی كێشه بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كارتی زۆری ئابوری به‌ده‌سته‌وه‌یه، جگه له ده‌روازه سنوریه‌كان چه‌ند كارتێكی وه‌ك ئاویشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه به‌غدا نایه‌وێت هه‌نگاوێك بنێت، كه توركیا به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات فشار بكه‌وێته سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق".
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ته‌نها چه‌ند رۆژێكه له‌دوای هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌كانی حزبی دیموكرات له نزیك كۆیه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌كراوه، له‌و باره‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وتی: "ئێران رۆڵی له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی له عێراق هه‌یه و ئێستاش له پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، تا ره‌زامه‌ندی تارانی له‌سه‌ر نه‌بێت، هیچ حكومه‌تێك دروست نابێت، بۆنمونه ساڵی 2014 تا ئه‌و كاته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاندیدبوونی عه‌بادی ده‌رنه‌بڕی، ناوبراو نه‌یتوانی ببێته كاندید".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، كه عێراقی ئێستا ئه‌و توانایه‌ی نییه كه رێگری له ئێران بكات، ئه‌گه‌ر سبه‌ی رۆژ ئێران هه‌ولێر و سلێمانیش داگیربكات، به‌غدا ئه‌و بوێریه‌ی نابێت كه هێزی له دژ به‌كاربهێنێت و به‌رگری بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا رونیشیكرده‌وه، كه به‌شێكی زۆری ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كانی عێراق سه‌ر به ئێرانن و ئه‌و وڵاته هه‌ركات بیه‌وێت ئاسایشی عێراق تێكده‌دات، نمونه‌شی به‌وه هێنایه كه دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ند بوونی وڵاته‌كه‌ی به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربڕی، تاران به یه‌ك هه‌فته پاشه‌كشێی به عه‌بادی كرد و په‌یامی ئه‌وه‌ی پێدا كه ئه‌گه‌ر سور بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ده‌بێت واز له ئاسایش و ئارامی عێراق بێنێت، چونكه ئێران كه‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێكی بدات.