ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا

20/09/2018

نه‌وا

ئیبراهیم ئایهان، كه‌ دوو خول نوێنه‌ری شاری رحا بووه‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا، به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی فرات نیوز له‌ زاری ره‌زان ئایهان، هاوسه‌ری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ربه‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌چنه‌ هه‌ولێر و له‌ شاری روحا به‌خاكی ده‌سپێرن.
جێی باسه‌ ئیبراهیم ئایهان له‌ نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 به‌ تاوانی لایه‌نگری و بانگه‌شه‌ كردن بۆ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) زیندانی كرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group