سوریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێكەوتن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تۆماس باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند، بنـ.ـیامین ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسـ.ــرائیل و ئەحمەد شـ.ـەرع، سەرۆك كۆماری سوریا لەسەر ئاگربەستێك رێككەوتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاگربەستەكە بە پشتیوانیی ئەمریكا و ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامدراوە كە لەلایەن توركیا و ئوردن و دراوسێكانیانەوە، پێشوازیی لێكراوە.
تۆماس باراك، رێككەوتنەكەی بە "پێشهاتێكی گەورە" ناوبرد و داوای لە دروز و بەدەوی و سوننەكانی سوریا كرد، چەك دابنێن و ناسنامەیەكی نوێی سوری بونیاتبنێن.
ئەمەش دوای چەند رۆژێك دێت لە پەرەسەندنی گرژییەكان، كە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلیشی بۆ سەر دیمەشق و پێگە سەربازییەكانی سوریا لەخۆگرتبوو بۆ "پاراستنی كەمینەی درووزەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group