نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بەشێك لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە ئاگرەكەی شاری كوت لە پارێزگای واست تەواوبون.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكار و لایەنی كەمتەرخەمی ئاگرەكەی شاری كوت پێكهێنرا، ئاشكرایانكردووە، كەمتەرخەمیی زۆر لەلایەن بەشێك لە بەرپرسان و فەرمانبەران لە بەشێك لە فەرمانگەكانی پارێزگای واست بەدیكراوە، كە بووەتە هۆی گەورەتربونی قەبارەی كارەساتەكە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر بنەمای ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی 17 كارمەند و بەڕێوەبەر، بەشێوەیەكی كاتی، تاوەكو ئەو كاتەی ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكان رادەگەیەندرێت، كە لە ناویاندا بەڕێوەبەری ئاسایشی گەشتوگوزاری كوت، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئەو شارەی تێدایە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشكرد، بڕیار دراوە بە دەستبەسەركردنی سێ ئەفسەر، كە پێكهاتوون لە بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتوگوزاری واست، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی واست و فەرماندەی كەرتی یەكەمی بەرگریی شارستانیی كوت.
میقداد میری دووپاتی كردەوە، لیژنەكە بەردەوام دەبێت لە كارەكانی تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەبن و دواتر بە شێوەیەكی شەفاف بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت