وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی: 49 هەزار كرێكاری بیانی لە عێراق كاردەكەن

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، 49 هەزار كرێكاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە و كاردەكەن.
حەسەن خوام وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەیەكی دروستی ئەو كرێكارە بیانییانەیان لانییە كە بە شێوەی نایاسایی داخڵی عێراق بوون، بەڵام ئەوانەی بە رێگای رەسمی هاتوون و مۆڵەتی كاركردنیان هەیە 49 هەزار كەسن. 
وتەبێژەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی ئاشكراشیكرد، بەپێی یاسا لە هەر دامەزراوەیەك یان كۆمپانیایەك پێویستە رێژەی دەستی كاری ناوخۆ رێژەی 80% و دەستی كاری بیانی 20% بێت، ئەگەر رێژەی كرێكارانی بیانی لەوە زیاتربێت تووشی لێپێچینەوە یاسایی دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group