لەسەر هێرشە درۆنییەكان ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەی نائاسایی دەكات

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی دووشەممە 21/7 كۆدەبێتەوەو گفتوگۆی هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە تیایدا راگەیەنراوە كە رۆژی دووشەممەی داهاتو كۆبونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت كە دوو بڕگەی لەخۆگرتوە.
لە كارنامەكەدا هاتوە، یەكەم بابەت كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت تایبەت دەبێت بە كەوتنەوەی ئەو ئاگرەی لەچەند رۆژی رابردودا لە كوت كەوتەوەو چەندین قوربانی لێكەوتەوە، هەروەها بابەتی دووەمیش گفتوگۆكردنە سەبارەت بە هێرشە درۆنییە بۆمبڕێژكراوەكان بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی كوردستان.
هەر لەكارنامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتوە كە كۆبونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group