كۆمسیۆنی هەڵبژاردن 46 كاندیدكراوی دورخستەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق تائێستا 46 كاندیدكراویان دورخستوەتەوە بەهۆی ئەوەی مەرجەكانیان تیادا نەبوە.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق  لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە: دەستیان بە وردبینی كردوە بۆ زانینی ئاستی خوێندەواری كاندیدكراوەكان و ئاستی بەشداری ژنان لە لیستەكاندا، بۆیان دەركەوتوە نزیكەی 14 كەس مەرجەكانی كۆمسیۆن نایانگرێتەوەو بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە كە ژمارەیان 46 كاندید كراوە.
راشیگەیاندوە، پرۆسەی ژمارەدان بە كاندیدەكانیش بەشێوەی ئەلكترۆنی دەكرێت مەرج نییە كاندیدی حزبەكان  ژمارەكەیان بە شوێن یەكدا بێت هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group