رێكارەكانی ناردنی مووچە لە بەغدا دەستیپێكردووە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە "ماڵپەری روداوی" رایگەیاندوە، میزان مراجعەی مانگی 5 و 6 گەیشتە بەغدا.
 بە گوێرەی زانیاریەكان، لە دوێنێ شەوەوە میزان مراجعەی مانگی 5 و 6 بۆ بەغدا نێردراوە و گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی عێراق.
 هەروەها، رێكارەكانی ناردنی مووچە دەستیپێكردووە، ئەگەر ئەمڕۆ رێكارەكان تەواو ببن، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار تەمویل دەكرێت، ئەگەرنا دەكەوێتە دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە.
 لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی ئاماژە بەوەدراوە، دوای تەرازووی پێداچوونەوە، ئەویش دەنێردرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group