نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی دوو سكاڵای سەبارەت بەگرێبەستەكانی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان پوچەڵ و رەتكردەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی دوای دانیشتن و گفتوگۆكردن لەسەر دوو سكاڵا كە تایبەت بو بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستانەی بەمدواییە لە ئەمریكا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە واژۆكرا رەتكردەوە.
هەردوو سكاڵاكە لەلایەن رائید حەمدان مالكی ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق لە دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرابون و داوایان كردبو كە بەهۆی ئەو گرێبەستانە یان هەڵبوەشێنرێنەوەو هەرێمی كوردستانیش پابەند بكات بەوەی هیچ گرێبەستێكی نەوت و غاز بەبێ رەزامەندیی حكومەتی فیدراڵ واژۆ نەكات، بەڵام دادگاكە رایگەیاند كە داوای یەكەم پوچەڵكراوەتەوەو دووەمیش بە رەتكردنەوەی داواكە كۆتاییهاتوە.