لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ هیچ تەقینەوەیەك لەكێڵگەی كۆرمۆر روینەداوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، هیچ تەقینەوەیەك لە كێڵگەی كۆرمۆر روینەداوە.
لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ لە رونكردنەوەیەكدا دوای بڵاوكردنەوەی دەنگۆی هێرشێكی درۆنیی بۆ سەر كێڵگەی غازیی كۆرمۆر بڵاویكردەوە، لەسنوری ناحیەی قادركەرەم و كێڵگەی كۆرومۆر هیچ تەقینەوەیەك روینداوە ئەوەی هەیە تیمێكی پسپۆری هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی كێڵگەكە سەرقاڵی هەڵگرتنەوەو لەناوبردنی مینی كۆنی سەردمی رژێمی پێشون.
ماوەی هەفتەیەكە چەندین كێڵگەی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان كەوتوەتەبەر هێرشی درۆنەكان و زیانێكی زۆری بە كێڵگەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان گەیاندوە، ئەمەش بوەتەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانەوە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group