هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە موچە لە بەغداوە رەوانە دەكرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند، وەزیری دارایی عیراق جەختی كردوەتەوە كە هەركات نەوت هەناردەكرایەوە موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكەن.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لەكۆبونەوەیاندا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی گفتوگۆ كراوە سەبارەت بەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستاندا كراوە، وەزیری دارایی جەختیكردوەتەوە كە پێویستە دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان و هەردو وەزارەتی دارایی و كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) پشتیوانی بكەن ئەوكات موچەی مانگی 5ی فەرمانبەران و مانگەكانی دواتر رەوانە دەكەن وەك چۆن لە رێككەوتنەكەدا هاتوە.
جێی ئاماژەیە پێشتر رادیۆی نەوا دەقی دوو بڕگەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدای بڵاوكردەوە كە تیایدا بە رونی ئاماژەیكردبو بە بەستنەوەی موچەی فەرمانبەران بە هەناردەكردنەوەی نەوتەوە لەكاتێكدا زۆربەی لێدوانەكان بەو ئاڕاستەیەبون كە حكومەتی بەغدا دەستبەجێ موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group