نەوا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو، هەولێر لەگرفتی دەیان ساڵەی كەمئاوی رزگار دەكات.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی رایگەیاندوە، پڕۆژەی گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لە گرفتی دەیان ساڵەی كەمئاوی رزگار دەكات، هەروەها پڕۆژە هاوشێوەكانی دیكەش وەك پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەو بێستانەو گوندەكانی چونە پێشەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
راشیگەیاندوە، ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكان لەسەر ئاستی عیراق و بە ژێرخانێكی گرنگ و سێكتەری دابینكردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان دادەنرێت، تەنها لە ماوەی 6 رۆژی رابردودا 180 بیر راگیراون و مەزەندە دەكەن لە ماوەی 10 رۆژی دیكە ژمارەی بیرە راگیراوەكان ببنە 300 بیر.