سەرجەم پێداویستییەكانی رۆژی دەنگدان گەیشتوونەتە هەرێم
16 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرجەم پێداویستییەكانی رۆژی دەنگدان گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی 6ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنیان بەسەر بنكەكاندا دەكرێت.
نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند، سەرجەم پێداویستییەكانی رۆژی دەنگدان كە پێكهاتوون لە ئامێرەكانی دەنگدان، سندووق، فۆرمی دەنگدان، پێنووسی تایبەت و كامێرای چاودێری گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان.
هاوكات، فۆڕمەكانی دەنگدان بەگوێرەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەشكراون، كۆی گشتیی فۆرمە نێردراوەكانی دەنگدان بۆ هەرێمی كوردستان زیاترە لە 3 ملیۆن كاخەزە.