نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ دووشەممە3-11، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە2-11، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشدراوە: سبەینێ دووشەممە3-11، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 29 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی