مەسرور بارزانی: دەتوانین حكومەت پێكبهێنین

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەوتارێكدا كە بۆ بانگەشەكارانی حزبەكەی بۆ پەرلەمانی عیراق رێكخرابو باسی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كردو رایگەیاند، حزبەكەی ئامادەنییە پێكهێنانی حكومەت بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكاربێت، پلەو پۆست ببن بەپێوەر بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەو لایەنانەی كە دەڵێن رێگریانكردوە لە پێكهێنانی حكومەت ئەوانە بون كە داوای پۆست دەكەن  بۆ ئیمتیازی كەسیی نەیانهێشتوە حكومەت پێكبهێنرێت.
مەسرور بارزانی وتیشی: تائێستا پشو درێژبون لەبەر بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان، هەركاتێك هەستبكەن بەرژەوەندی خەڵك لەوەدایە حكومەت پێكبێت ئەوا دەتوانن پێكیبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group