شوانی: جارێكی تر رێگە نادەین راكان جبوری و هاوشێوەكانی بێنەوە سەر دەسەڵات

22 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی ئەوەی رێژەی بەشداریكردن لە شاری كەركوك كەمبو، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا داوایكرد هاوڵاتیان بەدەنگەكانیان كوردستانیبونی كەركوك بپارێزن.
شوانی رایگەیاند، متمانەیان بە دەنگدەرانی كوردستانی هەیە تا ئیدارەی كەركوك بپارێزن، دڵنیاشن كە دەنگدەرانی كەركوك بە پاڵ ناچن دەنگ بدەن بەڵكو هەڵمەت دەبەن، هەروەها جارێكی تر رێگە نادەن راكان جبوری و هاوشێوەكانیان یاری بە داهاتوی كەركوكەوە بكەن و بێنەوە سەر دەسەڵات و نەتەوەی كورد لەشاری كەركوك فەرامۆش بكەن و بیانچەوسێنەوەو خۆیان بسەپێنن، ئەمەش پێویستە كە 50+1ی كورسییەكانی كەركوك بەدەستبهێنن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group