بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عیراق رایگەیاند، بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە رۆژ دیارینەكراوە، بەڵام موچە دەنێردرێت و تا ئێستا هەندێك كێشەی بچوك ماوە كار دەكەن بۆئەوەی هەمو كێشەكان چارەسەر بكرێن و گەرەنتی ئەوە بكەن هەمو موچەكان لەمانگی 9 تامانگی 12 بدرێن.
بەنگین رێكانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لەعیراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی: دوای هەڵبژاردن لایەنەكان هاوپەیمانی دروستدەكەن، بەڵام رەنگە ئەمجارە لەجارانی پێشو قورستر بێت، چونكە قەوارەی سیاسی زۆرترن و كوردستانیش ئەزمونێكی دورودرێژی هەیە لەوبارەوە.