سامان سیوەیلی: سبەینێ پێنجشەممە دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن دەست پێدەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن لە قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكان دەست پێدەكاتەوە و پشوو نییە.
ئەوەشی خستەڕوو كە بەهۆی ئامادەكاریی هەڵبژاردن لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا سێشەممە، پشوو بووە و ئەمڕۆش لە تەواوی دامودەزگاكان پشووی فەرمی بووە بۆیە دەوامی قوتابخانەكان نەبووە،
دووپاتیشیكردەوە كە سبەینێ پێنجشەممە، دەوام دەست پێدەكاتەوە و پشوو نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group