وەزارەتی تەندروستی: ئەمساڵ 87 حاڵەتی نوێی توشبون بە ئایدز لەهەرێم دەستنیشان كراون

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئایدزوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە دروشمی (زاڵبون بەسەر توشبون گۆڕانكارییە لە بەرەنگاربونەوەی ئایدزدا نوێترین ئاماری ئەو نەخۆشیەی لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، ئەم رۆژە دەرفەتێكی جیهانییە بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەو كەمكردنەوەی توشبون بەم ڤایرۆسە لە رێگەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزییەكانەوە، بەپێی دوایین ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئایدز، لە كۆتایی ساڵی 2024 نزیكەی 40 ملیۆن و 800 هەزار كەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەكەن .
ئاماژەشیكردوە، لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 11 مانگی رابردوی ساڵی 2025 دا 609 هەزارو 306 پشكنینی تاقیگەیی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسەكە ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 87 حاڵەتی نوێی توشبون دەستنیشان كراون و 64 حاڵەتیان بیانی و هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمن، 23 حاڵەتی دیكەیان هاوڵاتی و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group