كرێی وانەبێژیی بۆ مامۆستایانی هەمیشەیی و گرێبەست زیادكرا

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پاڵپشتی مامۆستایان رەزامەندیداوە بە زیادكردنی كرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەك بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاك و گرێبەستن كە لەسەرو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە.
راشیگەیاندوە، زیادكردنەكە ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لەسەرو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیەو لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەكرێت، بڕیاریشە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەربچێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group