نەوا-
لە پەراوێزی دیداری گەنج و كۆچ كە لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچو ئەحمەد حەسەن سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە كۆچی هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 2 هەزارو 300 گەنج لە ناوچەی راپەڕین كۆچیان بۆ دەرەوە كردوە، هەندێكیان بە دەستگیر كراوی و هەندێكیشیان بە تەرم گەرێنراونەتەوە كە تەنها لەمانگی رابردودا تەرمی پێنج گەنجی كۆچبەر گەڕێنراونەتەوە ناوچەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەنجامدانی ئەم دیدارە بۆ خستنەڕوی چارەسەری كۆچی نایاسایی گەنجانە كە تەنها لەساڵی 2024دا 6 هەزارو 800 گەنج لە هەرێمی كوردستان كۆچیانكردوە، بۆیە داواكارن حكومەت لەساڵی داهاتو كۆچی گەنجان كەمبكاتەوەو سۆراغی ئەو كۆچبەرانەش بكات كە بێسەروشوێنن.