نەوا-
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لەمەودوا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كامێراكانی چاودێری كار دەكەن و هەردوو سایدی شەقامەكە كۆنتڕۆڵ دەكەن.
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7-12-2025، كامێراكانی یەكتربڕی ئارام لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كەوتوونەتە كار.
بەپێی رێنماییەكانی هاتوچۆ، كامێراكان لە هەردوو سایدی هاتن و رۆیشتن كار دەكەن و خێرایی رێگەپێدراویش لەو شەقامەدا 60 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، هەر شۆفێرێك ئەو خێراییە تێپەڕێنێت كامێراكان تۆماری دەكەن.